کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوی كیشوه‌ری له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوی كیشوه‌ری له‌ كرماشان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری كرماشان له‌ به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دا كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری ئابووری نیشان دا و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.