کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ شووش

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ شووش 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی شووش و حه‌فت ته‌په‌ی خووزستان دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. ناڕازیان دروشمه‌كانی “دادپه‌روه‌ریمان نه‌دیوه‌، چی تر ده‌نگتان پێ ناده‌ین”، “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به‌ خواسته‌كانمان” و ” بڕووخێت كۆیلایه‌تی، بژی ژیانی ئازاد”یان به‌رز كرده‌وه‌.