کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ كرماشان و چه‌ند

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی له‌ شاری كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، كه‌رخه، حه‌فت ته‌په‌ و ئه‌راك دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عه‌یشه‌تیان بوون.