کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ پترۆشیمی خۆراسانی شومالی

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ پترۆشیمی خۆراسانی شومالی 2

خانه‌نشینكراوانی پترۆشیمی خۆراسانی شومالی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، له‌به‌رده‌م ئوستانداری دا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، په‌رداختی سه‌نه‌وات، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.