ڕۆی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی خانه‌نشینی، له به‌رده‌م بینای سندوقی خانه‌نشینكراوانی كشوه‌ری كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خانه‌نشینكراوانی موخابرات، ته‌ئمینی ئیجتماعی و كشوه‌ری به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون. شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان به پشتیوانی به‌رینی خه‌ڵكی شاری كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.