ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی كرماشان، تاران، شوش، كه‌رخه، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌پرسان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كاندا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، بایه‌خ دانی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و كرێكاران، ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی به‌ندكراو و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان بوون.
