ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، سنه، مه‌ریوان، بیجاڕ، خۆی، ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو خانه‌نشینكراوانی به‌ندكراو بوون.
