ڕۆژی دووشه‌ممه،كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، سنه، مه‌ریوان، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، شیراز، گیلان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكارد و به‌رپایی ڕێپێوانێك خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوانی موخابرات بوون.