ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، مه‌ریوان، بێجاڕ، ئیلام، ئیسفه‌هان، تاران، ئه‌هواز، شیراز، ته‌ورێز، خۆڕه‌م ئاباد و ڕه‌شت دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام و سپای پاسداران، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.