ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ئیلام، مه‌ریوان، بیجاڕ، تاران، هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان، ئه‌راك، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، خۆڕه‌م ئاباد، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس و چه‌ند شاری دیكه به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له به‌رده‌م شیركه‌تی موخابراتی شاره‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.