ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، ئیلام، ورمێ، مه‌ریوان، كرماشان، بیجاڕ، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ئه‌راك، خۆڕه‌م ئاباد، ته‌ورێز، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی بۆنیادی ته‌عاوه‌نی سپای پاسداران نیشان داوه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی بوون.