ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ئیلام، مه‌ریوان، بیجاڕ، به‌نده‌رعه‌باس، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ئه‌راك و چه‌ند شاری دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی موخابرات دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م شیركه‌تی موخابرات دا كۆده‌بنه‌وه به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌رنجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی بوون.