ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، بیجاڕ، ته‌ورێز، ڕه‌شت، به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، خۆڕه‌م ئاوا و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.