ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، سنه، بیجاڕ، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و چه‌ند شاری دیكه دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی حه‌قی هاوسانسازی و مه‌زایا پیشه‌ییه‌كانیان بوون.