کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 59

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، مه‌ریوان، بیجاڕ، ته‌ورێز، ڕه‌شت، به‌نده‌رعه‌باس و چه‌ند شاری دیكه‌ له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. خانه‌نشینكراوان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایای بڕاوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.