ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی ورمێ، سنه و ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی خۆڕه‌م ئاوا، ئه‌راك، تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، شاری كورد، شیراز، بروجرد، ته‌ورێز، زه‌نجان، ئه‌هواز، ساری و به‌نده‌رعه‌باس دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوانی موخابرات له حاڵێكدا هه‌ر دووشه‌ممه به‌ڕێوه ئه‌چێت كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان بۆ چاكسازی له معیشه‌تی خانه‌نشینكراوان جێبه‌جێ نه‌كردووه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
