کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 50

خانه‌نشینكراوانی موخابرات، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار له‌ شاره‌كانی سنه‌، ورمێ، ئیلام، كرماشان، بیجاڕ، هه‌مه‌دان، ڕه‌شت، تاران، ئیلام، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، ئه‌راك، خۆڕه‌م ئاوا، به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.