کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 43

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ئیلام، ورمێ، مه‌ریوان، بیجاڕ، خۆڕه‌م ئاوا، تاران، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ڕه‌شت، ساری، كرمان، ئه‌راك و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.