ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، ئیلام، قوروه، بیجاڕ، ئه‌راك، شیراز، ته‌ورێز، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، خۆڕه‌م ئاوا، به‌نده‌رعه‌باس و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
