ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ئوستانه‌كانی ئیلام و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئوستانه‌كانی هه‌مه‌دان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، سیستان و به‌لووچستان، ئه‌راك، ئیسفه‌هان، خووزستان و تاران دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن. شایانی باسه كه خانه‌نشینكراوانی موخابرات چه‌ند مانگه له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سهرهنجێگیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.