ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراونی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ئیلام، بیجاڕ، مه‌ریوان، ئه‌هواز، تاران، ئیسفه‌هان، شیراز، خۆڕه‌م ئاوا، زاهیدان، شاریكورد، ئه‌راك، ئه‌رده‌بیل و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، له ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
