ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان و مه‌ریوان هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، مه‌ریوان، ئه‌رده‌بیل، تاران، زاهیدان، زه‌نجان، ئیسفه‌هان، به‌نده‌رعه‌باس، شیراز و ڕه‌شت دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی، به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واوی ئایینامه‌ی ده‌مه‌زراندنی ساڵی ٨٩، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له بواری مه‌عیشه‌تیان بوون.