ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، ڕه‌شت، ساری، ئه‌راك، زاهیدان، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، شیراز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.
