کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 5

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و پشتگووی خستنی داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئیلام، سنه‌، ورمێ، ئیسفه‌هان، تاران، خوزستان، گیلان، مازه‌نده‌ران، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان، سیستان وبه‌لووچستان دژبه‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و پشتگووی خستنی داوواكاریه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.