ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌پێی ڕواڵی هه‌ر حه‌فته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ئیلام، خۆڕم ئاوا، ئه‌راك، زه‌نجان، ئه‌هواز، مه‌شهه‌د، ساری، ڕه‌شت، هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان و شاری كورد له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به خواسته‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان داوایان كرد ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بڕواته سه‌ره‌وه، گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بچێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه و هه‌روه‌ها بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكرێت.