ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان،خانه‌نشینكراوانی موخابرات له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، شاری كورد، ئه‌هواز، ئه‌راك، ڕه‌شت، به‌نده‌رعه‌باس، شیراز و ئه‌رده‌بیل له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی موخابراتی پارێزگاكانیان كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.
