ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی ورمێ، كرماشان، سنه، ئیلام، ته‌ورێز، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، تاران، ئه‌راك، خۆڕه‌م ئاوا، شیراز، برووجێرد، ڕه‌شت، گورگان، ساری و زه‌نجان دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.