ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له سه‌رانسه‌ری ئێران، دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، شیراز، ئه‌راك، به‌نده‌رعه‌باس، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، تاران، مه‌شهه‌د، ڕه‌شت، شاری كورد و ئه‌رده‌بیل له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.
