به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ئوستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات هه‌ر حه‌فته دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.
