ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، سنه، ئیسفه‌هان و چه‌ند شاری دیكه، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی موخابارات، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشەتیان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو خانه‌نشینكرارانی به‌ندكراو بوون.
