ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، تاران، كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، پولدۆختهر، ئه‌رده‌بیل، قه‌زوین، شاری كورد، سیمنان، یه‌زد دژبه دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌پێی زانیارییه‌كان، خانه‌نشینكراوانی ئیلامی به‌هۆی وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم دژبه “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه و به‌ره‌و ژووری خانه‌نشینی ئوستان ڕێپێوانیان كرد و خه‌ڵكی ناڕازیش پیان په‌یوه‌ست بوون به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ریان و تكێههڵچوون ڕوویداوه.