کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ تاران و لۆڕستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ تاران و لۆڕستان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی تاران و لۆڕستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ تاران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه‌ و دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ شاری لۆڕستان خانه‌نشینكراوان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.