ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی كرماشان و ئیلام هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی چه‌ند شاری دیگه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی كرماشان،ئیلام، ئه‌هواز، تاران و مه‌مه‌سه‌نی به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر سێشه‌ممه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕیوه. خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.