ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له پارێزگا جیاجیاكانی ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یاندۆته تاران و له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری پێدانی پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت له ساڵه‌كانی ١٤٠٠ و ١٤٠١، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. به‌پپێی زانیارییه‌كان، سێ موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی خووزستان به ناوه‌كانی “سیامه‌ك چێهرازی”، “ئه‌نساری” و “مووسه‌ویان” له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خۆپشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
