ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاری ئیلام، دژبه دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاری ئیلام به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه قالیباف سه‌رۆكی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی و نوێنه‌رانی مه‌جلیس، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی نیشان داوه. خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.
