ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له سنه و كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ڕۆژی سێشه‌ممه خانه‌نشینكراوان له شاره‌كانی سنه، كرماشان، قه‌زوێن و ئه‌هواز له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.
