ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاری سنه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری پارێزگای كوردستان به‌پێی ڕه‌واڵی ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن، ڕۆژی ڕابردوو خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كیشوه‌ری كۆبوونه‌وه و خوازیای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قدسه‌ت و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.