کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ كرماشان و كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ كرماشان و كوردستان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ كوردستان، كرماشان و خووزستان دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان خۆپێشاندانیان كردووه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.