کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له چه‌ند شاری‌ كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له چه‌ند شاری‌ كوردستان و

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ئیلام، زه‌نجان، وه‌رمێ، ته‌ورێز، تاران و هه‌مه‌دان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.