ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی دیكه به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه،كرماشان، هه‌مه‌دان، ورمێ، ته‌ورێز، ئیلام، ئه‌راك، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، تاران، ساری، ڕه‌شت، قه‌زوێن، زه‌نجان، لوڕستان، پۆلدۆخته‌ر و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تی سه‌ختی بنه‌ماڵه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.