ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، ئیلام، خۆڕه‌م ئاوا، برووجێرد، پۆلدۆخته‌ر، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، تاران، كه‌ره‌ج، كوهده‌شت، ئه‌راك و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.