کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینكراوانی كیشوری له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

1 1 8 2

ڕۆژی سیشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی كیشوری له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جی نه‌كردنی داخۆازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوری له‌ شاره‌كانی كرماشان، سنه‌، ئیلام، “قه‌زوین، “هه‌مه‌دان” و “ئه‌هواز” به‌ هۆی پشتگۆی خستنی داواكاریه‌كانیان له‌ به‌رده‌م سندوقی خانه‌نشینی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.