ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی پارێزگای كرماشان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپایی ڕێپێوانێك خوازیاری به‌رز كرنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكروانی ناڕازی و ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوان بوون.
