کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند شاری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراونی شاره‌كانی شووش، شووشته‌ر، حه‌وت ته‌په‌، كه‌رخه و ئه‌هواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌ره‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت نیشان دا.

خانه‌نشینكراوانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به‌ مافه‌كانمان” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت نیشان دا. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.