کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له‌ زه‌نجان و ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له‌ زه‌نجان و ئیسفه‌هان 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ شاره‌كانی زه‌نجان و ئیسفه‌هان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سندووقی فوولادی ئه‌لبورزی غه‌ربی له‌ زه‌نجان و سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فوولادی ئیسفه‌هان دژبه‌ خراپی دۆخی ژیان كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.