کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان و ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان و ئه‌هواز 3 1

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فه‌لاد له‌ پارێزگاكانی ئیسفه‌هان و خووزستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی جۆزه‌ردان، له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فه‌لاد له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان و ئه‌هواز یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆده‌بنه‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.