کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد و مه‌عده‌ن له‌ به‌رده‌م بینای پارله‌مانی ڕژیم

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد و مه‌عده‌ن له‌ به‌رده‌م بینای

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و مه‌عده‌ن دژ به‌ دابین نه‌كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیانیان له‌ به‌رده‌م بینای پارله‌مانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری دابین كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراونی به‌ندكراو بوون.