کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان و دامغان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان و دامغان 4

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی شاره‌كانی ئیسفه‌هان و دامغان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوكان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فولاد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.