کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ چه‌ند شاری ئێران 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ چه‌ند شاری ئێران دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ شاره‌كانی كرماشان، شیراز، ئه‌رده‌بیل و یه‌زد به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كیشوه‌ری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. به‌شداربووان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت نیشان دا و داوایان له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كرد سه‌ره‌نج به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بده‌ن.