ڕۆژی یه‌كشه‌ممه خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی ناڕازیان، ٤٦ مانگ به سه‌ر به‌ڵێنی ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی حه‌قی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان تێپه‌ڕیوه به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. خانه‌نشینكراوان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.